کوردەکانی فەڵەستین
حیلمی ڕەسووڵ
سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مێژوویی سەقامگیری کورد لە فەلەستین دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەردەمی ئەیوبی. دیارە کە هەزاران جەنگاوەری کورد و میرەکانیان لە زۆربەی شارە کوردییەکان بەدەم بانگەوازی جیهادەوە ڕۆشتن کە لەلایەن سوڵتانی کوردی ئەیوبی (یوسف کوڕی ئەیوب) کە نازناوی (سەڵاحەدین) بوو؛ ئەویش بە مەبەستی ڕزگارکردنی (قودس) لەژێر جەنگی (خاچ دروشمەکان).
سیاسەتی سوڵتان لەو کاتەدا بریتی بوو لە نیشتەجێ کردنی سەربازە کوردەکان لە شارەکانی فەلەستین و پێدانی پارچە زەوی پێیان، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەو کوردانەی لەوێ بوون گەڕەکی تایبەت بەخۆیان هەبوو، لەهەر یەک لە (قودس و خەلیل و نابلس و غەزە) و دەیان گەڕەک بەناوی ئەوانەوە ناسرا (گەڕەکی کوردەکان).
ئەم هەبوونەی کورد لەوێ کاریگەریەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکەڵ بوونی کلتوور و شارستانی و کاریگەر درووست کردنی دوو لایەنە لەگەڵ دانیشتوانەکانی دیکەی فەلەستیندا، و بەتێپەڕبوونی کاتیش بوونە بەشێک لە تێکەڵەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری فەلەستینی.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:99%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❝=KTML_Quote_Content=لە سەردەمی مەملوکیدا زانایانی کورد بەردەوام بوون لە هاتن بۆ شارەکانی فەلەستین، لەوانە (شێخ ئیبراهیم کوڕی هەدمەی کوردی) لە گوندی (سەعیر)ی نێوان قودس و خەلیل نیشتەجێ بوو، لەویش مایەوە تاوەکو لەوێ کۆچی دوایی کرد لە ساڵی 730کۆچی\ 1329 ی زایینی.=KTML_Quote_End=
پاش ماوەیەک و بەتایبەتی لە شاری خەلیل دا کوردەکان کەوتنە ڕکابەری لەگەڵ دانیشتووانی شارەکەدا بە مەبەستی ڕێبەرایەتی کردنی شارەکە و دوو هاوپەیمانی سەریان هەڵدا (هاوپەیمانی ئەیوبی کوردی) و (هاوپەیمانی تەمیمی عەرەبی)، ئەم دوو هاوپەیمانیەتە ململانێی و پێکدانانی عەشایەری لێکەوتەوە و بە (قەسابخانەی سوڵتانی قایتبای) مەملوکی کۆتایی هات لە ساڵی 878 کۆچی \ 1473 زایینی. ئەم پێکدانانە کارەساتی گەورەی لێکەوتەوەو بوە مایەی ئەوەی هەریەک لە هاوپەیمانیەتیەکە بەلایەکدا ڕۆشتن بەرەو ئاڕاستە جیاوازەکانی فەلەستین، کوردەکان پەڕاگەندە بوون و ڕوویان کردە (نابلس و لەد و قودس و خان یونس)، لەهەمان کاتدا سوڵتانی مەملوکی دەستێوەردانی کرد، و بوە مایەی ئەوەی لە شاری خەلیل ئەیوبییەکان ئەو هێزەی جارانیان نەما تاوەکو سەدەی 19ی زایینی پێش هەڵمەتی (ئیبراهیم پاشای میسر)ی بۆ سەر وڵاتی شام لە ساڵی 1830 زایینی.
هەرچی شاری (نابلس) بوو سولتان سەڵاحەدینی ئەیوبی دایە دەست کوڕی خوشکەکەی بەناوی (حسامەدین لاگین) دوای ئەوەی خاچدروشمەکانی لێ دەرکرد و بوە بەشێک لە هەرێمەکەی، لەدوای مردنی حسامەدین دەسەڵات لە شاری (نابلس) گواستراویەوە بۆ ژمارەیەک میری دیکەی کورد لە نموونەی (سەیفەدین عەلی کوڕی ئەحمەدی #هەکاری#). هەر لەو کاتەشدا کوردەکانی نابلس زۆرینەی سوپای مەملوکییان پێکدەهێنا و هەندێکیشیان لایەنی کارگێڕییان گرتە دەست.
لە سەردەمی مەملوکیدا زانایانی کورد بەردەوام بوون لە هاتن بۆ شارەکانی فەلەستین، لەوانە (شێخ ئیبراهیم کوڕی هەدمەی کوردی) لە گوندی (سەعیر)ی نێوان قودس و خەلیل نیشتەجێ بوو، لەویش مایەوە تاوەکو لەوێ کۆچی دوایی کرد لە ساڵی 730کۆچی\ 1329 ی زایینی.
هەروەها زانای بەناوبانگی کورد (بەدرەدین هەکاری سوڵتی) و کوڕەکانی لە شاری قودس نیشتەجێ بوون، لەو شارەدا گەڕەکی سوڵتیان پێکهێنا، و نەوەکانی بۆ ماوەیەکی دورودرێژ بوونە پێش نوێژ خوێنی مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس و بەناوی خێزانی (ئیمام) ناسران؛ تاوەکو ئێستاش 2023 لە قودس نیشتەجێن. لە هەمان کاتدا قودس پێشوازی لە ژمارەیەک زانای دیکەی کورد کرد کە جێ پەنجەیان لە مێژووی شارەکەدا زۆر بە ڕوونی دیارە لەوانە:
=KTML_Red=• شێخ ئەحمەد محەمەد کوردی بەستانی کە بە وانە گوتنەوە لە قوتابخانەی سەڵاحیەی سۆفی سەرقاڵ بوەو تاوەکو مردنی (881 کۆچی \ 1400 زایینی) لەوێ خزمەتی کردووە.
• شێخ یوسفی کوردی: ئەویش بەهەمان شێوە لە قوتابخانەی سەلاحیە بوو.
• شێخ جبریل ی کوردی لە هاوڕێکانی شێخی ئیسلام (کەمالی) بوو.
• شێخ دەربازی کوردی هەکاری: لە قوتابخانەی جاولیە مامۆستا بووە.=KTML_End=
بەهەمان شێوە ژمارەیەکی زۆری کوردەکان لە شاری قودس گەڕەکێکی تایبەت بە خۆیان درووست کردو بە گەڕەکی کوردەکان ناسرا کە دەکەوتە ڕۆژاوای گەرەکی مەغریبیەکان و لە ئەمڕۆدا بە گەڕەکی (شەرەف) دەناسرێت. هەروەها، لە گۆڕەپانی حەرەمی قودسیدا (قوبەی قەیمەرییە) هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەیەک لەو جەنگاوەرە کوردانەی لە قەڵای (قەیمەر) ەوە هاتبوون؛ شوێنی قەڵاکە دەکەوتە چیاکانی کوردستان لەنێوان شاری موسل و شاری خەڵات، ژمارەیەکی زۆریش لە میرە کوردییەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو قەڵا کوردییەی کە خاوەنەکەی (ئەبو فەواریس) بووە. لەو میرە کوردانەی کە لە قوبەی قەیمەرییە ئەسپەردە کراون (نێژراون)
=KTML_Red=• میر حسامەدین ئەبو حەسەن ئیبن ئەبی فەوارس قەیمەری ساڵی (648 کۆچی\ 1250 زایینی) مردوە.
• میر زیائەدین موسا ئیبن ئەبی فارس ساڵی (648 کۆچی \ 1250 زایینی) مردوە.
• میر حسامەدین خدر قەیمەری ساڵی 665 کۆچی\ 1262 زایینی مردوە.
• میر ناسرەدین ئەبو حەسەن قەیمەری ساڵی 665 کۆچی\ 1266 زایینی مردوە.=KTML_End=
تاوەکو ئێستاش 2023 نەوەکانی ئەو ئەمیرانەی لەسەرەوە باس کران لە شاری قودس دەژیین، شارۆچکەی دۆراش لە خەلیل بە (ئال) ی قەیمەری دەناسرێن. دوای جەنگی حوزەیرانی ساڵی 1967 بەشێک لە کوردانی قەیمەری کۆچیان کردووە بۆ عەمان و زەرقا لە ئوردن.
ئەو خێزانە کوردانەی کە لە قودس نیشتەجێن بریتین لە:
=KTML_Red=ئەبی لوتف، کورد، کوردی، بەستامی، عەلیکۆ، سائح، ئەبو غلیۆن، عەکە، قفیشە، غراب، ئەبو حەمیدی ئەیوبی، حەزین، سەدر، علوش، جبرینی، برادعی، فراح، ئەمحێسن، متعب، زلوم، حریز و ئیعسلیە.=KTML_End=
ئەو کوردانەی دیکە کە لە گوند و شارەکانی فەلەستین نیشتەجێن:
=KTML_Red=• خێزانی (شەحیمات) ، بەشێکن لە عەشیرەتی پشاتۆ، ئەوان لە گوندەکانی (کواکب هەوا) و مەزار نیشتەجێ بوون.
• عەشیرەتی پشاتۆ: لە شارۆچکەی پیسان، زۆربەیان لە ئوردنەوە هاتوون و لەوێ لە شونەی باکوور و منشیە و قاس و ئیربد لەدوای ساڵی 1948 جێگیر بوون .
• خێزانی ئاغا: لە ساری سفد و کەرتی غەزە و شاری خان یونس جێگیرن.
• خێزانی (کوردی) لە گوندی (دیر بلح) و شاری عەکا و لەد و تەبەریەو نابلس و بیئر سەبع و گوندی حوارەو حواسەو شاری ڕملە و گوندی عین عریک و کەرتی غەزەو چادرگەی عائدە ی دراوسێی بەیت لەحم.
• خێزانی (کورد) لە قودس و خەلیل و دیر بلح و بیت تییما.
• خێزانی لەحام: لە شارۆچکەی سووریف.
• خێزانی زازا لە شاری بیسان و کەرتی غەزە.
• خێزانی ئال موراد لە کەرتی غەزە.
• خێزانی ئەبو زەهرە لە شاری نابلس و یەتا.
• خێزانی کنفانی: لە شاری عەکا.
• خێزانی فشری: لە شاری لەد
• هەردوو خێزانی ئەیوبی و سعدیە لە خێزانی ئەیوبی لە شاری یافا.
• کوردەکانی ئەیوی لە گوندی ڕەبیحەی شارۆچکەی خەلیل.
• گوردەکانی بەقارەو غەنامە لە شارۆچکەی تەبەرییە.
• خێزانەکانی زەلوم و سائح لە شاری نابلس.
• خێزانەکانی ناجی و باکیرو علوە لە تیرە حەیفا، ئەوان لە #ئامەد#ەوە هاتبوون، لە توخمی سێ خزم بوون لە تیرە حیفا، و لە ساڵی 1948 کۆچیان کرد بۆ هەورامان.=KTML_End=
بەهۆی جەنگەکانی عەرب- ئیسرائیلەوە لە ساڵەکانی 1948 و 1967، ژمارەیەکی زۆر خێزان و عەشایەری فەلەستینی کوردی کە ڕەگ و ڕەچەڵەکیان دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی ئەیوبی و هەندێکیان بۆ سەردەمی عوسمانی پەنایان بۆ وڵاتی ئوردن هێنا.
لە شارو چادرگەکانی ئوردن نیشتەجێ بوون: لە بەناوبانگترینیان:
=KTML_Red=• ئەیوبی، هشملون، نیرۆخ، ئەبو خەلەف، حەموری، ئەبو زەهرە، ئیمام، قیمری، جار الله، سائح، کورد، زازا، عەلیکو، مرقە، زەلوم، شاور، ئال زەعرور، ئەبو لەتف، ئەبو هەیجاء، ئەبو غلیون، کوردی، عسفور.
• ئەوەی جێگای سەرەنجە زۆربەی کوردەکانی فەلەستین لە کۆمەڵگەی فەلەستینیدا تواونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە ڕایەڵەی ناسنامەی نیشتمانی فەلەستینی، ئەوان پەیوەستن بە کورد و و شانازی بە ئەسڵی کوردی خۆیانەوە دەکەن.=KTML_End=[1]
سەرچاوە: ناوەندی زانیاری نیشتمانی فەلەستینی