ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی فەرهەنگەکان
ئامادەکردنی: لیژنەی بیبلیۆگرافیای ئەکادیمیای کوردی
لە بڵاوکراوەی #ئەکادیمیای کوردی#
دەزگای پەخش: ئەکادیمیای کوردی
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ:2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی (2023)
ئامانجی سەرەکیی لیژنەی فەرھەنگ لە ئەکادیمیای کوردیدا، ئامادەکردنی (فەرھەنگی نەتەوەیی) ی زمانی کوردییە. بۆ وەدیھێنانی ئەم ئەرکە لیژنەکە پلانێکی درێژخایەنی نەخشاند، بەم جۆرە:
1 - ئامادەکردنی پەڕتووکخانەی فەرھەنگی کوردی، بە کۆکردنەوەی ھەموو فەرھەنگە کوردییەکان.
2 - ھەڵبژاردنی شیاو و باشەکانیان لەلایەن لیژنەیێکەوە.
3 - .دابەزاندیان لە کۆمپیووتەر و تێکهەڵکێشکردنیان و کردنیان بە یەک.
یەکەم فەرھەنگی کوردی ، فەرهەنگێکی (ئیتالی- کوردی ) یە، لەلایەن (ماوریزۆ گارزۆنی) یەوە ئامادەکراوە و لە ڕۆما لە ساڵی (1787ز) چاپکراوە ، بە ناونیشانی: (ڕێزمان و وشەکانی زمانی کوردی)
Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda.
لەوساکەوە تا ئێستا زیاتر لە 500 فەرھەنگ دەرچووە، (کوردی کوردی) و (کوردی، زمانانی بیانی) .
لیژنەی فەرھەنگ ھەنگاوی یەکەمی بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە، بە ئامادەکردنی لیستێک بە ناونیشانی ھەموو ئەو فەرھەنگە کوردییانەی تا ئێستا دەرچوون، کە بە پێی ئەم کۆششە گەیشتۆتە (510) ناونیشان.
ئەم پەڕتووکە لە دوو بەش پێکھاتووە.
1 - بەشی یەکەم بە پێی ڕیزبەندی ناوی دانەرانی فەرھەنگەکانە.
2 - بەشی دووەم بە ناونیشانی فەرھەنگەکان بە پێی زمان دەخاتەڕوو.
ئاواتەخوازین هەنگاوەکانی تریش بنرێن لەپێناو ئامادەکردنی فەرهەنگی نەتەوەییمان.
لیژنەی فەرهەنگ - ئەکادیمیای کوردی
وریا عمر امین - سەرۆکی لیژنە
محەمەد وەسمان – ئەندام
عبدولڕەحمان مەعرووف - ئەندام
28 – 1 - 2023 [1]