هۆرمۆنی (گەشەکردن) لە لەشدا دەکرێت لە منداڵ تا تەمەنی بیست ساڵی بە ڕاهێنانی وەرزشکردن زیاد بکرێت، کە ئەم هۆرمۆنە بەرپرسیارە لە زیادبوونی قەد و باڵای لەشی مرۆڤ.
$شێوازی وەرزشکردن:$
1- ڕاکردنی زۆر بەهێز و خێرا بۆ ماوەی (20 تا 30 چرکە) وە پشوو وەرگرتن بۆ ماوەی (90 چرکە) وە دووبارە کردنەوەی ئەمشێوازە بۆ هەشت جاری تر.
بەپێی توێژینەوەی پزیشکی ئەم وەرزشکردنە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی هۆرمۆنی گەشەکردن بۆ زیاتر لە %700 ئەگەر منداڵ یان لاو توانای ڕاکردنی نەبوو ئەوا ئەم دوو شێوازەی تر دەتوانێت بەکاربهێنرێت.
2- پاسکیل سواری، بەهەمان شێوەی ڕاکردن.
3- مەلەکردن، بەهەمان شێوەی ڕاکردن.
4- ئەنجامدانی کەڵەشاخی وشک و تەڕ.
5- مەساج کردن و دەرزی ئاژنین.
6- خەو ڕێکی و خۆراک و خواردنی تەندرووست. [1]