مەترسە لە بەفری کەلین، پیاوی کەفین.
بەفری کەلین: مەبەست لە بەفری هەزار ساڵەی کەلی بەرزی چیایە، کە ڕەق بووە و هەرەس نایەنێت، مرۆڤ تووشی زیان بکات، هەروەها پیاوی کەنەفتەکاریش توانای زیانگەیاندنی نییە. ئامۆژگاریی کەسێک دەکات کە هیچ گومان و ترسی لە ژیاندا، لە هەندێک شت نەبێت دڵنیابێت کە کاریگەریی خراپیان بۆی نییە. [1]