کۆنگرەی سێزدەییەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان#- (پارتی دیموکراتی کوردستان – #11-12-2010#) ، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دەسهەڵاتدار لە ئێراق ساڵی 2003 و گۆڕانکاری گەورەی سیاسی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ئاسایی لە شاری #هەولێر# ی پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان – 11ی کانوونی یەکەمی 2010) ، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دەسهەڵاتدار لە ئێراق ساڵی 2003 و گۆڕانکاری گەورەی سیاسی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ئاسایی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
$بەستنی کۆنگرە سێزدەیەم$
لە 11ی کانونی یەکەمی 2010 لەژێر دروشمی نوێبوونەوە، دادپەروەری، پێکەوەژیان، لە شاری هەولێر و لە پارکی شەهید #سامی عەبدولڕەحمان# بە ئامادەبوونی 350 کەسایەتی، لەوانەش #جەلال تاڵەبانی# سەرۆک کۆماری ئێراقی فیدراڵ، دەستی بەکارەکانی کرد، سەرۆک #مەسعود بارزانی# میدالیای بارزانی نەمری بەخشیە گوین ڕۆبێرت ڕۆژنامەنووسی دۆستی کورد. بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆنگرە هەشت لێژنە پێکهات، کە بریتیبوون لە لێژنەی پرۆگرام، لێژنەی پەیڕەو، لێژنەی ڕێکخستنی گشتی، لێژنەی دارایی، لێژنەی سکاڵا، لێژنەی ڕاگەیاندن، لێژنەی پێشمەرگە و لێژنەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان. لە کۆنگرەکەدا، مەرجی ڕێژەی 10٪ بۆ ئەندامیەتی ئافرەتان لە $ئەنجوومەنی سەرکردایەتی$ پارتیدا دانرا، ئەمەش لە دەروازەی سێیەمی بەشی بیست و دووەم لە مادەی 217ی پرۆگرام و لە مادەی 17ی بڕگەی دووەم خاڵی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆدا چەسپاوە. هەروەها لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بۆ یەکەمین جار کۆتای ئافرەت، لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا جێبەجێ کرا. پێویستە ئاماژە بەوەش بدرێت کە لە کۆنگرەکانی پێنجەم، نۆیەم، یازدەیەم و دوازدەیەمدا تەنیا یەک ئافرەت وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هاتووەتە هەڵبژاردن.
$ڕێکخستنە پەیکەری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی گۆنگرەی سێزدەیەم، بریتیبوون لە$:
بنکە، لێژنەی ڕێکخراو، لێژنەی ناوچە، لێژنەی لق، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگا، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، مەکتەبی سیاسی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، جێگری سەرۆک و سەرۆک. هەروەها دەستەی چاودێری و بەدواداچوون، لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە دەستنیشان کرا و لەلایەن سەرۆکەوە پەسەند کران.
لەم کۆنگرەیەدا دوو زاراوەی نوێ دێنە ناو ڕێکخستنەپەیکەری پارتییەوە، ئەوانیش یەکەمیان بنکەیه، کە پێشتر بە شانە و شانەی سەرەکیی هاتووە، یان ئاوێتەی هەردووکیانە و دووەمیش ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەکان بوو، کە تا ساڵی 2018 تەنیا لە پارێزگای هەولێر، سلێمانی، کەرکووک - گەرمیان، کە سنووری چالاکی لە پارێزگای کەرکووک، دیالە و بەشێک لە سلێمانی لە خۆ دەگرت، دهۆک و موسڵ لەبەر هەندێک هۆکاری نادیار هەر بە شێوەی کۆن بەڕێوە دەچوون، هەرچەندە دهۆک لەنێو قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو. پارێزگای بەغداش بەدەر بوو لەم سیستەمە و کیشوەری ئەوڕووپا و ئەمریکاش کە خاوەن دوو لق بوون هەر وەک پێشوو مانەوە.
سەرنجڕاکێشترین دەزگای پارتی لە دوای ئەم کۆنگرەیە، ئەنجوومەنی شارەزایان بوو، کە لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە دەستنیشان دەکرێن و بەپێی مادەی 15ی پەیڕەوی ناوخۆ چەسپا بوو، هەربۆیە لەبەر گرنگی ئەرکەکانی، ئەم ماددەیە لە چوار بڕگە و چەندین خاڵ پێک دێت. وەک ئەوەی لە پێشتریش هاتووە، هاوشێوەی ئەم ئەنجوومەنە لە ساڵی 1993دا، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، لەژێر ناوی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاران لە پەیڕەوی ناوخۆدا تۆمار کراوە.
$دامودەزگا دانپێنراو و فەڕمیییەکانی پارتی$:
مەکتەبی ڕێکخستن
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن
مەکتەبی پەیوەندییەکان
دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان
دەزگای هەڵبژاردن
مەکتەبی کارگێڕی و دارایی
لە کۆنگرەکەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە و نێچیرڤان بارزانیش وەک جێگری سەرۆک هەڵبژێردرا،
$ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی$:
#مەسرور بارزانی#
#سیداد بارزانی#
#کەریم شنگالی#
یوسف بارزانی
دکتۆر #ڕۆژ شاوەیس#
هۆشیار مەحمود محەمەد فارس - #هۆشیار زێباری#
#فازڵ میرانی#
#نەزهەت حالی محەمەد#
#نەوزاد هادی# مەولود
ب#ەیان سامی عەبدولڕەحمان#
قادر قەچاخ
دکتۆر #کەمال کەرکووکی#
#سەڵاح دەلۆ#
#ئازاد بەرواری#
#ئاراس حەسۆ میرخان#
#سیروان بارزانی#
سەربەست لەزگین عەبدولڕەحمان، ناسراو بە #سەربەست سندوری#
عەلی حسێن ئەحمەد
کاکەئەمین مستەفا ئەمین، ناسراو بە #کاکەمین نەجار#
#نوری حەمە عەلی#
دکتۆر #چنار سەعد عەبدوڵڵا#
#پشتیوان سادق عەبدوڵڵا#
هێمن ئەحمەد حەمەساڵح، ناسراو بە #هێمن هەورامی#
عەبدولخالق عەبدولسەلام مستەفا، #عەبدولخالق بابیری#
#ڕەمزی شەعبان#
#فەرەیدون جوانڕۆیی#
#زەعیم عەلی#
دیاری حسێن عوسمان حەمەڕەز
#ڕێبوار یەڵدا#
#دڵشاد شەهاب# حاجی محەمەد
جەعفەر ئیبراهیم حاجی، ناسراو بە #جەعفەر ئێمینکی#
#عارف تەیفور#
#یونس ڕۆژبەیانی#
سەربەست عومەر حەسەن، ناسراو بە #سەربەست تڕوانشی#
#ساسان عەونی#
#هیوا ئەحمەد مستەفا#
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد، ناسراو بە #ئەدهەم بارزانی#
مەحمود هاشم ئەلیاس، ناسراو #مەحمود ئێزیدی#
ع#ەلی عەونی نیعمەت#
مەحمود محەمەد
خەسرە و عەبدوڵڵا ئیسماعیل، ناسراو بە #خەسرەو گۆران#
عەبدولموهەیمەن بارزانی
محەمەد مەحمود عەبدوڵڵا، ناسراو بە #محەمەد هەرکی#
دکتۆر #عەلی تەتەر تۆفیق#
ئەحمەد ئەدهەم عەبدولجەبار، ناسراو بە #ئەحمەد کانی#
#عیزەدین بەرواری#
#سەفین دزەیی#
#نەجات عەلی#
#شیرین ئامێدی#
ئەڤین تاهیر ئیبراهیم، ناسراو بە #ئەڤین هروری#
#نازەنین محەمەد وسو#.
$ئەندامانی یەدەگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی$:
عومەر عوسمان مێرگەسۆری
عەبدوڵڵا عەلی
#ئاکۆ چاوشین#
بڵند ئیسماعیل جەرجیس
#قادر قادر#
ئەکبەر حەیدەر
#سەربەست بابیری#
دکتۆر حەمید دەربەندی
دکتۆر #ڤیان سەبری#
ڕۆژی هەینی 17ی کانونی یەکەمی 2010 پەیامی کۆتایی کۆنگره، لەلایەن دکتۆر پیرۆت ئەحمەد سەرۆکی لێژنەی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی سێزدەیەمین خوێنرایەوه. لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، لەم هەڤاڵانەی خوارەوە هاتنە هەڵبژاردن:
مەسرور بارزانی
فازڵ میرانی
دکتۆر #ڕۆژ نوری شاوێس#
#هۆشیار زێباری#
ئازاد بەرواری
دکتۆر کەمال کەرکووکی
کەریم شنگالی
زەعیم عەلی
مەحمود محەمەد
#فەرەیدون جوانڕویی#
سەڵاح دەلۆ
ڕێبوار یەڵدا
#جەعفەر ئیمینکی#
کاکەمین نەجار.
عیزەدین بەرواری
[1]