بەتەمای دراوسێ بی، بێنان ئەبی بەتەمای دەوڵەت بی، بێکار ئەبی
مێژووی دێرینی کۆمەڵگەی کوردەوار وابووە کە هەر کەسێک بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی، بە کەڵک وەرگرتن کە خاک و ئاوی کوردستان بژێوی دابنیکردووە، کەس هەژار نەبووە تا ماڵە هاوسێ نانی بداتێ، هەروەها زۆرینەی خەڵک پیاوی دەوڵەت نەبوون تا مووچەی لێوەربگرن، هەموو کەسێک بەهەوڵی هێز و بازووی شانی ژیاوە. واتە: پیاو نابێ بەتەمای ئەم و ئەو بێ لە ژیانیدا بەڵکوو دەبێت خۆی هەوڵبدا و کاربکا بۆ ئەوەی بژێوی خێزانەکەی دابینبکا.[1]