بەتەمای دراوسێبی بێشێو سەردەنێیتەوە.
لە کوردەواردا کاسەوکەوچک لەنێوان دراوسێدا کراوە، واتە: لە ژەمی ئێواراندا قاپە چێشت لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ براوە، بەڵام ئەم نەریتە هەموو ئێوارەیەک نەبووە، بەهەوڵی خۆت بەقەدەر گیرفانت بخۆ، کەسێک ئێوارە چێشت لێنەنێ و بەتەمای کاسەوکەوچکی دراوسیکەیان بێت چیشتی بۆ بنێرێت، هەر دەبێت چاوەڕێ بێ و ئەو شەوە لەبرسا سەربنێتەوە. [1]