#پارتى دیموکراتى کوردستان# ترسى هەیە لە ئەگەرى بەردەوام بوونى ناکۆییەکانى نێوانیان لەگەڵ #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# و کارانەکردنەوەى کۆمسیۆن #بەغدا# دەست لە کاروبارى هەرێمى کوردستان وەربدات.
پارتى دیموکراتى کوردستان سوورە لەسەر ئەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى هەرێمى کوردستان کارابکرێتەوە لە ماوەى ئەمساڵدا دواى هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەو پێیەى بەرپرسانى ئەو حزبە پێیانوایە بەهۆى ناسکى بارودۆخەکە و بەردەوام بوونى کێشەکان دەستوەردان لە کاروبارى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بکرێت.
وابڕیارە لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوودا، دادگاى فیدڕاڵى ئێراق لە بارەى درێژکردنەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لە بارەى یاسایبوون و نایاسایبوونى بدات.
پارتى دیموکراتى کوردستان پێیوایە لە ئەگەرى کارانەکردنەوەى کۆمسیۆن و ئەنجامنەدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بۆشایى یاسایى درووست دەبێت و بەغدا بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ، یاخود لە ڕێگاى بڕیارى دادگاوە دەستوەردان لەکاروبارى هەرێمى کوردستان بکات. [1]