ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت: یەکێتی باوەڕی بەهەڵبژاردن هەیە وەک کۆڵەگەیەکی دیموکراسی و نە لە هەرێم و نە لە ئێراقیش سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ناکات و نەیکردووە
د.#جوا ئیحسان#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی یەکێتی ڕایگەیاندووە، یەکێتی باوەڕی بەهەڵبژاردن هەیە وەک کۆڵەگەیەکی دیموکراسی و بەهیچ جۆرێک نابێتە بەربەست و باوەڕی بەدەستا و دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات هەیە، بەڵام یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان داوای ڕەوای هەیە کە پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و پرسی کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردنێکی گونجاو دایە کە بێگەردی پڕۆسەکە گەرەنتی بکات. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت، یەکێتی نە لە هەرێم و نە لە ئێراقیش سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ناکات و نەیکردووە، ئەم پەیامە زۆر ڕوونە و سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە و بە پراکتیکیش کاری پێدەکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 655 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!