هەڵدەستمەوە
شەونمەکان جارێکی تر سەرنجم ڕادەکێشنەوە
شنەشنی درەختەکان
زەردەخەنە بۆ سەر لێوم دەگێڕنەوە
دوبارە من هەڵدەستمەوە
دەستەکانم دەکەونەوە قسەکردن
چاوەکانم کە دەمێکە نوقمی خەمن
پڕدەبنەوە لە بریقە، پڕدەبنەوە لە ئارەزوو
پێیەکانم بەهێزدەبنەوە
ڕێگەکان بەرەو خۆرەتاو دەمگوێزنەوە
سوپاس بۆ ئەو هاوڕێ و کەسانەی کە لە ساتە خۆش و سەختەکاندا بە ئامادەبوونیان مانایان بە ژیان بەخشی. [1]
#چۆمان ھەردی#