بە چاکی و بە دۆستایەتی دۆست بگرە، دەست بە دووربینی و دڵ فراوانی، ژەهر و ژەنگی دوژمنت لادە.
دۆست و دوژمن لە کۆمەڵگەدا هەموو کەسێک هەیەتی، دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو پەیوەندیانەی کە کەسەکە بنیاتی دەنێت، هەموو کەسێک بەپێی تەمەن لە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی خۆیدایە، دیاریکردنی دۆست و دوژمن بە دەست خۆیەتی، مەبەست لە دۆستایەتی خەڵکی باش و وەلانانی دوژمنایەتییە. [1]