بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو پیرۆز کەریم فتاح گەزەلان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (پیرۆز کەریم فتاح گەزەلان) ، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری کوردستان و دایکی دوو شەهیدی قارەمان و خێزانی حاجی ئەحمەدی گەڕاوی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی بوو.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم. خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$