ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی تایبەت بە پاراستنی ماف و ئازادیەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو 259 پێشلکاری بەرانبەر بە ڕۆژانامەنووسان کراوە و پێشلکاری بەرانبەر بە 399 ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە.
ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی تایبەت بە پاراستنی ماف و ئازادیەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان لە میانەی ۆرکشۆپێکدا بڵاوکردووە.
#ڕێبین فەتاح#، نوێنەری ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی وتی: ڕەشی ئازادی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە، بۆیە پێویستە تا زووە ڕێکاری خێرا لەلایەن دامەزراوەکانی یاسادانان و دادگاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ترەوە بگیرێتەبەر، لەپێناو ئازادی و مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕۆژ.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، ئازادی ڕۆژنامەوانی و کاری میدیا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە خراپبوون دایە، ساڵی ڕابردوو 2022 لە کوردستاندا 259 پێشلکاری لەبەرانبەر بە 399ر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە لەنێویاندا 23 ڕۆژنامەنووس لە ڕەگەزی مێ بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 43 حاڵەتی دەستگیریکردنی ڕۆژنامەنووسان و 113 حاڵەتی ڕێگریکردن لە کاتی ڕووماڵکردن بەرانبەر بە 185 ڕۆژنامەنووس و شکاندن و گرتنی کەلوپەلی ڕۆژانامەنووسان و هەروەها، 17حاڵەتی هەڕەشەکردن بەرانبەر بە 31 ڕۆژنامەنووس تۆمارکراوە.
پێنەدانی زانیاری 25 حاڵەت بەرانبەر بە 25 ڕۆژنامەنووس، هەڵکوتانە سەر ئۆفیسی دەزگاکان دوو حاڵەت و دۆسیەی دادگایکردن خۆیی لە حەوت حاڵەت بەرانبەر بە هەشت ڕۆژانامەنووسدا ڕوویداوە، هەروەها نۆ حاڵەتی هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە، لەگەڵ پێنج حاڵەتی هاککردن و هێرشی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان ڕوویداوە. [1]