یادی دامەزراندنی ئێزگەی کوردی بەغدا
لە کوردستان و لە هەولێری پایتەخت کرایەوە
ڕۆژنامەوان: #حەمید سوورچی#
29ی کانوونی دووەمی 2023 لە شاری #هەولێر# بەشداربووم لە یادی (84) ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا ئەم ڕادیۆیەی کە لە ساڵی 1981ەوە بە نامەناردن بەشداری بەرنامەکانم کردووە لە ماوەی نۆ ساڵدا.
یەکەم نامە کە نووسیم بۆئەم ڕادیۆیە لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووم لە ساڵی 1981.
بەرز و پیرۆزبێ یادی #ڕادیۆی کوردی بەغدا# کە خزمەتێکی زۆری بە ڕۆشنبیری وکەلتوور و هونەر و زمانی ڕەسەنی کوردی کرد، وێرایی ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی حوکمڕانە یەک لەدواییەکەکانی ئێراق بووە هەر لە سەروبەندی ڕژێمی پاشایەتی
لە #29-01-1939# تاکو ڕووخانی ڕژیمی بەعس لە #09-04-2003# کە بەیەکجاری ڕادیۆکە داخرا وبێدەنگ کرا.
ئەم دوو هەواڵەش لە پەیجی ڕادیۆی کوردی بەغدا وەرگیراون.
لە بارەی ڕێوڕەسمی یادی ڕادیۆی ناوبراو....
لە شاری هەولێر
84 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی کوردی بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ یەکشەممە #29-01-2023# بە بۆنەی یادەوەی 84 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی کوردی بەغدا...
بە ئامادەبوونی بەڕێز #نەبەز عەبدولحەمید# قایمقامی ناوەندی #هەولێر# بەنوێنەرایەتی پارێزگاری هەولێر بەشداری یادەوری دامەزراندنی ئێزگەکە بوو کەوا بەڕێوەبەرایەتی موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بەهەماهەنگی تۆڕی ڕادیۆی کوردی سازی کردبوو...
لە و مەراسیمە یادەدا چەندین کاراکتەر و کەسایەتی ڕۆژنامەوانی و هونەری و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی بێژەرانی دێرین و کە لە مێژووی ڕادیۆکەدا کاریان کردبوو کەبریتی بوون لە کاکە زیادی جەمیل ئاغا گەردی و هونەرمەند مامۆستا #محەمەد قەدری# و دکتۆر ئیسماعیل ئیبراهیم ساڵەیی و دکتۆر ئازاد هیدایەت دەلۆ و مامۆستا سەعدیە شەریف و مامۆستا عەبدولقادر عەلی مەردان و یاسین بەکر لەجیاتی بنەماڵەی زانای ئایینی مامۆستا مەلا عومەر مەولود دیبەگەیی و هونەرمەند #مەحموود عەزیز شاکر# و مامۆستا #ئیسماعیل بەرزنجی# و #سمکۆ محەمەد# بەڕێوەبەری ڕادیۆی نەورۆز (KRG RADIO) #عەدنان حاجی کاکە# نووسەر وئارشیفیستی ڕادیۆی کوردی چەندانی تر..
سەرەتا ئومێد بەرزنجی وتاری بەخێرهێنان و ڕۆڵی ئێزگەکەی باس کرد و بەشداربوانین بە وتە بەشداربوون و کەناەکانی خوێنراو و بیستراو بینراو کوردستانی و ناوچەیی هەواڵی یادەکەیان ڕووماڵ کرد...
یادی 84 ساڵەی ( ڕادیۆی کوردی لەبەغدا ) لە موزەخانەی پەروەردە کرایەوە. ئەم چالاکییە بەهەماهەنگی پەیجی ڕادیۆی کوردی لەبەغدا، دەکرێت ، هاتە ئەنجامدان و تێیدا چەند ئەرشیفێکی ڕادیۆی کوردی لە کتێب و بەڵگەنامە و وێنە هاتنە پیشاندان کە لەلایەن چەند کارمەند و هونەرمەندی پێشووی ڕادیۆکە هاتبووە ئامادەکردن. ڕادیۆی کوردی لەبەغدا لە ساڵی 1939 بەهەوڵ و ماندبوونی چەندین دڵسۆزی کورد هاتەکردنەوە لە دیارترینیان جەمیل ئاغای گەردی بووە کە لەو سەردەمەدا ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق بووە، هەوڵێکی زۆری داوە بۆ کردنەوەی ڕادیۆکە. ئێزگەی کوردی لە #بەغدا# تا ساڵی 2003 لە خزمەت وشە و فەرهەنگ و کلتووری کوردی بووە. وەک موزەخانە ی پەروەردەیی گۆشەیەک بۆ ئەرشیفی ڕادیۆی کوردی لەبەغدا تەرخان دەکرێت. [1]
$تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$