ناونیشانی پەرتووک: بۆرسە، هەرێمی کوردستان لەنێوەندا
ناوی نووسەر: #نەهرۆ عەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن (Van der Bürsen) ی بەلجیکایی کە لە سەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەو کاتدا، لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری Bruges زۆربەی بازرگان و خاوەن پارە و داراکان لەوێ کۆدەبوونەوە و وەکوو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکوو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لە شاری Anvers ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی 1592 ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی Brongniart بووە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردووە . بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین بۆرسە لە شەقامی وۆڵ ستریت (Wall Street) ەوە لە ساڵی 1897 ەوە دامەزراوە و تا ئێستاش بە ناوبانگترین بۆرسەیە لە جیھان .
[1]