سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی #28-01-2023# نێوان مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئاشکراکرد.
یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە باسکردنی یاسای نەوت و گاز بووە لە پەڕڵەمانی ئێراق و سەرەتا #قوباد تاڵەبانی# سەرۆکی شاندی یەکێتی لەسەر ئەو پرسە قسەی کردووە.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، ئەوان وەک یەکێتی پشتگیری دەرکردنی یاسای نەوت و گاز دەکەن لە پەڕڵەمانی ئێراق، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە کێشەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت و کۆتایی بهێنرێت بە قەیرانی چەند ساڵەی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە، دەبێت هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای یاسای نەوت و گاز لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێم ڕێبکەون، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوولا بە تەواوی بکرێت. [1]