دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری هەڤاڵ (مەغریب هۆشیار)*
*بەڕێزان خزمان و کەسوکاری عەشرەتی هەرکی*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ مەغریب هۆشیارم پێگەیشت، کە کادیرێکی دڵسۆز و بەتوانای #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!