دەقی پەیامەکەی حەمەی حەمەسەعید:
بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سکرتاریەتی نووسین و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەکەدەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پیرۆزبایی
بەڕێزان بەڕێوبەرو ستافی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پیرۆزبایی 32ساڵەی دەرچواندن و بڵاو کردنەوەی یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین لەئێوە و نووسەران و هەموو ئەوانەی لەم کاروانەدا خزمەتیانکرد دەکەم .
لەم یادەدا سلاو درود دەنێرم بۆ ڕەوانی پاکی #مام جەلال# و داوایی تەمەن درێژی بۆ د ئەرسەلان بایز دەکەم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی ئازاد، دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 شانازیەکی گەورەبوو بۆ ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی و وەرچەرخانێکی مێژووی بوو لەسەر دەستی ئەوان، بۆ ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین، لەم ساڵوەگەڕەی تەمەنی کوردستانی نوێدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و دەخوازم بەردەوامبن لەخزمەتی زیاتر بەڕۆژنامە و ڕۆژنامەگەری کوردی و سەکۆیەکی ئازاو ئازادبن بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و درووست بەخوێنەران..
هەربژین.
حەمەی حەمەسەعید[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!