دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەردار حسن مەولود
بەڕێزان خزمانی کەناروێی شارباژێڕ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (سەردار حسن مەولود)م بیست، کەدەکاتە برای ھەڤاڵان (سیروان و شیروان و #چۆمان# ).
کۆچکردوو کەسایەتی دیارو چاکەخوازی شارباژێر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و بنەماڵەکەتان و هەموو خزمانی کەناروێی شارباژێڕ دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!