دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
کۆچی دوایی (شادمان مەلا عەزیز سەحاف) هونەرمەند و ڕاگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!