دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەرێزان خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەند (شادمان مەلاعەزیز)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری دیار (شادمان مەلاعەزیز)م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
هونەرمەندی کۆچکردوو شادمان مەلا عەزیز ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی ڕۆڵبینینی لەچەندین بەرهەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری هونەری کوردی کرد، بۆ هەمیشە گەلەکەمان ڕۆڵە سەنگینەکانی شادمان مەلا عەزیز لەیاد ناکات.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!