دەقی پیرۆزباییەکەی پیرۆزبایی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی PUKMEDIA
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر، دامەزراندنی ئەم دەزگا پڕبایەخ و ڕەنگینە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین.
(PUKMEDIA)، وەک میدیایەکی سەنگین، بەرپرسیارانە ڕووماڵی ڕووداو پێشهاتەکان دەکات و لە ئاست پرسە نیشتمانییەکان ئامادەیی تەواوی هەبووە، و ئەرکی پیشەی خۆی وەک دەسەڵاتی چوارەم لەپێناو کوردستانێکی ئارام و ئاوەدانتر بەجێگەیاندووە، و تا ئێستاش نەکەوتۆتە بەر کێشمە کێشمی چەواشەکاری و لەدەستدانی متمانەی خوێنەری.
سوپاس بۆ مێژووی پڕ سەروەری میدیاییتان، ئومێد دەکەین ئەم مێژووە پڕ شکۆ و سەنگینەتان پڕ مەتین تر بێت.
بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!