بەختەکەی من ئەوەندە لارە، ترۆزی ئەچێنم کالیارە.
ترۆزی و کالیار دوو جۆر میوەن، کالیار قەبارەی کەمێک لار و گەورەتر لە ترۆزی، پەندەکە ئاماژەیە بۆ بەختی خوار و خراپ، لەگەڵ ئەوەدا کەسێک بەختی نییە، بەدبەختی گەورە و خراپیشی دێتەڕێی، بە جۆرێک کە خۆشی باوەڕناکات لەو دۆخەی تێی کەوتووە. پەندەکە بە کەسی زۆر بێبەخت ئەوترێ کە بەخۆی بڵێ. [1]