بەختەوەری تۆپێکە بەدوایدا ڕائەکەی کە ئەشوەستێ شەقی تێهەڵئەدەی.
لە کوردەواردا دەوترێ: ژیان هەلێکە یەک جار دێت، گەر ئامادەنەبیت لە دەستت دەچێت، واتە: هەموو کەسێک لە ژیانیدا لەوانەیە جارێک زیاتر هەلی باشکردنی ژیانی بۆ ڕێکبکەوێت، گەر زیرەک بێت دەیقۆزێتەوە و لە دەستی نادات. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە هەلێکی زێڕینی دەستکەوێ و بە نەزانی لە دەستی بدا. [1]