ناونیشانی پەڕتووک: شۆڕشی دووەمی بارزان هۆکار و دەرئەنجامەکانی 1943-1945
ناوی نووسەر: د. محەمەد مستەفا ئەمین
شوێنی چاپ: # هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
بڵاوکار: دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
$شۆڕشی دووەمی بارزان هۆکار و دەرئەنجامەکانی 1943-1945$
ئەم پەرتووکە پێکدێت لە پێشەکییەک و چوار بەش و پاشکۆی بەڵگەنامەکان.
$بەشی یەکەم$:
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە باسی ڕەوشی سیاسی دەڤەری بارزان لە ماوەی ساڵانی (1933-1939) دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە باس لە ڕووداوە سیاسییەکانی ئێراق نێوان ساڵانی (1933-1939) ، ڕاپەڕینی خەلیل خۆشەوی نێوان ساڵانی (1934-1936) و قۆناغی ئاوارەیی شێخانی بارزان، دەکات.
$بەشی دووەم$:
بەشی دووەمی ئەم پەرتووکە باس لە فاکتەرە یارمەتیدەرەکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و لە سێ تەوەر پێکدێت، کە باسی کاریگەریی و ڕۆڵ و خەباتی ڕێبەرانی تەکیەی بارزان، جەنگی دووەمی جیهانی و کاریگەرییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەسەر باشووری کوردستان و دەرکەوتنی پارت و کۆمەڵە سیاسییەکانی کورد، دەکات.
$بەشی سێیەم$:
بەشی سێیەمی باس لە شۆڕشی دووەمی بارزان لە سەرەتای قۆناغی چەکدارییەوە بۆ قۆناغی دانووستاندن لە 2ی تشرینی یەکەمی 1943 تا 3ی حوزەیرانی 1944 دەکات و لە سێ تەوەر پێکدێت، کە باسی قۆناغی دوورخراوەیی #مەلا مستەفا بارزانی# بەرەو هەڵگیرساندنی شۆڕش، قۆناغە بەراییەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان و دانووستاندنەکانی نێوان سەرکردایەتی شۆڕش و حکومەتی ئێراق، دەکات.
$بەشی چوارەم$
بەشی چوارەمی باسی تێکچوونەوەی پەیوەندییەکان و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش و دەرئەنجامەکانی دەکات و، دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی گرژبوونی پەیوەندییەکانی حکومەت و سەرکردایەتی شۆڕش و خامۆشکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان و دەرئەنجامەکانە. [1]