ناونیشانی پەڕتووک: ڕووداوە سەربازییەکانی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی 1970 -1975
ناوی نووسەر: موقەدەم ڕوکن. سەنگەر ئیبراهیم خۆشناو
شوێنی چاپ: شاری #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
بڵاوکار: دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
$ڕووداوە سەربازییەکانی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی1970-1975$
ئەم پەرتووکە لە دەروازە و پێنج بەش و ئەلبومی وێنەکان پێکهاتووە.
$بەشی یەکەم$
بەشی یەکەمی باس لە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و هۆکارەکانی دەکات، سێ تەوەر لە بارەی هەوڵە ئاشتیخوازەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەدامەزراوەکردنی شۆڕشی ئەیلوول، هەموارکردنەوەی دەستووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان، لەخۆ دەگرێت.
$بەشی دووەم$
بەشی دووەمی پەرتووکەکە باسی شەڕ و ئاگربەست و ڕێککەوتنەکانی شۆڕش لەگەڵ حکومەت دەکات، لە سێ تەوەر پێکدێت کە باس لە ئامانجی #مەلا مستەفا بارزانی# لە ڕێککەوتنەکان، شەڕە بەرگرییەکانی بەر لە ڕێککەوتنی 11ی ئادار و ڕێککەوتنە مێژووییەکەی 11ی ئاداری1970 دەکات.
$بەشی سێیەم$
بەشی سێیەمی لە بارەی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوولە، کە پێنج تەوەر لەخۆ دەگرێت و تەوەرکان باس لە بڕیاری درووستکردنی پاسەوانی سنوور، لەشکری یەک و دوو و سێ لە ساڵی 1970 تا 1974 و هەرسێ لەشکری شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1974 تا 1975، دەکات.
$بەشی چوارەم$
بەشی چوارەمی ئەم پەرتووکە باسی پاشگەزبوونەوە و هەوڵە تیرۆرکارییەکانی حکومەت دەکات، نۆ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە لە بارەی تیرۆر چەکی دەستی دوژمن دژ بە سەرکردایەتی شۆڕش، هەوڵی تیرۆرکردنی #ئیدریس بارزانی#، بڕیاری یەکلاییکردنەوەی کێشە، گۆڕینەوەی نامە لەنێوان مەلامستەفا بارزانی و سەرکردایەتی ئێراق، پیلانی تیرۆرکردنی مستەفا بارزانی، مانۆرەکانی حزبی بەعس، هەوڵەکانی حکومەت بۆ لەباربردنی ڕێککەوتنی 11ی ئادار، هەوڵە ئاشتیخوازەکانی سەرکردایەتی کورد، پێکهێنانی دامودەزگا ئیداریی و سەربازییەکان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری شۆڕش.
$بەشی پێنجەم$
بەشی پێنجەمی لە بارەی لەشکرکێشی و هێرشەکانی سوپای ئێراق بۆ سەر کوردستانە کە لە پانزدە تەوەر پێکدێت و، باس لە ئامادەکارییەکانی سوپای ئێراق بۆ داگیرکردنەوەی کوردستان، بنەماکانی بەرگری، شەڕەکانی سنووری لەشکری (1) ی بادینان، شەڕەکانی سنووری لەشکری (2) ی هەولێر، شەڕەکانی سنووری لەشکری سێ، پێکهێنانی دەستەی پیلاندانانی سەربازی، دوو نامەی ئیدریس بارزانی بۆ #مەسعود بارزانی#، زیانەکانی سوپای ئێراق لە #11-03-1974# تا #11-03-1975#، هۆکاری شکستی سوپای ئێراق بەرانبەر شۆڕشی ئەیلوول، نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی، دەقی ڕێککەوتننامەی جەزایر لەنێوان حکومەتی ئێران و ئێراق، پرۆتۆکۆلی دووبارە نەخشەکێشانی سنووری وشکانی، پرۆتۆکۆلی پەیوەندیدار بە ئاساییش لەسەر سنووری ئێراق- ئێران، لیستی ناوی ئەفسەرانی بەشداربووی شۆڕشی ئەیلوول و چەند زانیارییەکی پەیوەست بە کات و پلە سەربازییەکان، دەکات. [1]