بە خوێی چێشت ناگەین بەیەک.
خوێی چیشت لە هەموو ماڵیکدا هەیە، بەڵام بەهۆی خوێوە هیچ دوو ماڵیک نابنە ئاشنا و ناسیاوی یەک، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە پەویوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بەهیچ هۆکارێک لەگەڵ کەسێکی تردا نەبێت، لەگەڵ ئەوەدا بەهیچ جۆرێک یەک نەناسن، واتە: بۆ دوو کەس بەکاردێت هیچ پەیوەندییەکمان بە یەکەوە نەبێت.[1]