بەختی بپژێ، یەکێ بۆ یەکێ ئەکوژێ.
بەختی بپژێ: واتە: کەسێک لەناکاو بەختی بکرێتەوە و تووشی خێر و خۆشییەک ببێت کە پێشتر بیری لێنەکردبێتەوە، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لە ژیاندا هەژار و سادەبێت، لەناکاو بەهۆی مردنی کەسێکی نزیکییەوە مڵک و ماڵێکی زۆری بۆ بەجێبمێنێ لە ئاست چاوەڕوانی ئەودا نەبێت. بەکوورتی بە یەکێک ئەوترێ کە لە مردنی یەکێکدا بەهرەمەند بێت. [1]