بە داتە و بە دوێتێ، ئیشێکیان کرد، بۆی گووی لێدێ.
داتە و دوێت: مەبەست لە دایک و کچە، واتە: مەبەست لەوەیە کە بە دایک و بە کچ بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیان ئیشێکی زۆر خراپ ئەنجامبدەن، دوای ئەنجامدانی کارەکەیان لێیان ئاشکراببێت، بەهۆیەوە تووشی ڕووزەردی و شەرمەزاریی ببن. پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە کارێکی پۆخڵ بکەن.[1]