بە دەستی خۆم چیم کرد لە خۆم.
هەموو کەسێک لە هەموو کارێکدا شارەزا نییە، بۆیە کار بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییە بەڵام هەندێک کەس پەل لە هەموو کارێک دەکوتن و هەوڵدەدەن هەموو کارێک ئەنجامبدەن، بۆیە زۆر جار لە کارەکاندا شکست دەخۆن و تووشی زیان دەبن. پەندەکە یەکێک ئەیڵێ کە کارێکی کردبێت و زیانی گەورەی لێکەوتبێت، پاشان پەشیمان ببێتەوە. [1]