ناونیشانی پەڕتووک: بارزانی مستەفا و دۆزی کورد لە ئێراق 1931 - 1975
ناوی نووسەر: د. عەبدولخالق ناسڕ ئەلعامری
ناوی وەرگێڕ: ئەرکان شارباژێڕی
زمانی وەگێڕدراو: عەرەبی
شوێنی چاپ: #دهۆک#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە ژمارەی 10ی زنجیرە پەرتووکەکانی (60 ساڵیا شۆڕەشا ئەیلوولێ (1961-1975) ) ە و جگە لە پێشەکییەکەی لە بەشێکی سەربەخۆدا کە بە گشتی باس لە جوگرافیا و ئایین و زمان و مێژووی کورد و ڕووداوەکانی پێش ساڵی 1931 دەکات و لە پێنج بەش و دواوتە پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە باسی #مەلا مستەفا بارزانی# و ڕووداوەکانی ساڵانی (1931-1958) دەکات کە شۆڕشی یەکەمی بارزان ساڵی 1931، کورد و کودەتای بەکر سدقی ساڵی 1936، پەیمانی سەعەدئاباد ساڵی 1937، جەنگی دووەمی جیهانی و کاریگەرییەکانی لەسەر کورد ساڵانی (1939-1945) لەوان قەیرانی ئابووری و جەنگ لە کوردستان، شۆڕشی دووەمی بارزان ساڵی (1943-1945) ، کۆماری کوردستان لە مەهاباد و هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی بارزانی لە مەهاباد، پارت و کۆمەڵە ڕامیارییەکان، ڕووداوە ڕامیارییەکانی ئێراق لە شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 و ڕۆڵی کورد له و ڕووداوەدا، وەسبەی کانونی دوومی 1948، پەیمانی بەغدا و دامەزراندنی بەرەی نیشتمانی لەخۆ دەگرێت.
بەشی دووەمی لەبارەی مەلا مستەفا بارزانی و کێشەی کورد لە سەردەمی کۆماریدا نێوان ساڵانی (1958-1968) ە کە باس لە شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 و هەڵوێستی کورد له و شۆڕشەدا، بزووتنەوەی شەواف و ڕووداوەکانی کەرکووک، ناکۆکییەکانی نێوان عەبدولکەریم قاسم و کورد، هۆکارەکانی شۆڕش و کۆدەتای 8ی شوباتی ساڵی 1963، شکستهێنانی دانووستاندن و دەستپێکردنەوەی شەڕ، کودەتای 18ی تشرینی دووەمی 1963، ماوەی عەبدولسەلام و واژۆکردنی ئاگربەست، سەردەمی عەبدولڕەحمان عارف و کورد، شەڕی هەندرێن و بەندەکانی ڕێککەوتننامەی (بەیانی حوزەیران) دەکات.
بەشی سێیەمی باس لە مەلا مستەفا بارزانی و دۆزی کورد دەکات لە سایەی فەرمانڕەوای بەعسدا لەنێوان ساڵانی (1968-1975) کە کودەتای تەموز و کورد ساڵی 1968، بەیاننامەی 11ی ئادار و پاش بەیاننامەکە ساڵی 1970، بەرەی نیشتمانی و نەتەوەیی پێشکەوتووخواز، ڕێککەوتننامەی جەزائیر ساڵی 1975 و کێشەی کەرکووک لەخۆ دەگرێت.
بەشی چوارەمی باسی درووستبوون و ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی دەکات، چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت لەوان پارتی و شۆڕشی تەموزی 1958، بەستنی کۆنگرەی چوارەم و چالاکییە ئاشکراکانی حزب، کەرتبوون و جیابوونەوەی حزب، بەستنی کۆنگرەکانی شەشەم و حەوتەم و جیابووەکان، کودەتای 17ی تەموزی 1968 و پارتی، بەستنی کۆنگرەی هەشتەم، پارتی و یاسای حوکمیزاتی، پەیوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پارتە نشتیمانییەکانەوە، هەڵوێستی بەعس بەرانبەر شۆڕشی 11ی ئەیلوولی 1961، پەیوەندی پارتی لەگەڵ پارتە نەتەوەییەکان، هەڵوێستی پارتی نیشتمانی لەسەر دۆزی کورد.
بەشی پێنجەمی باس لە پەیوەندییە دەرەکییەکان و کورد دەکات کە لەوان پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی وەکوو ئێران و تورکیا، میسر، یەکێتی سۆڤیەت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڕیتانیا، ئیسرائیلە، باسی کێشەی کورد و پەرەسەندنی نەتەوەی عەرەب و بیری نەتەوەیی و کێشەی کورد و هەڵوێستی کورد بەرانبەر بە هەوڵەکانی عەرەب بۆ یەکپارچەیی دەکات.[1] [2]