ناونیشانی پەڕتووک: پێگەی باڵەکایەتی لە شۆڕشی ئەیلول دا 1961 - 1975
ناوی نووسەر: زێبار دلاوەر عومەر
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
بڵاوکار: دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەم پەرتووکە ژمارە 9ی زنجیرە پەرتووەکانی (60 ساڵیا شۆڕەشا ئەیلوولێ (1961-1975) ) ه،
کە لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆ پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە باسی کورتەیەک لە مێژووی باڵەکایەتی بەر لە ساڵی 1961 و هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باس لە ڕەگوڕیشەی ناوی باڵەک و هەڵکەوتەی جۆگرافی باڵەکایەتی و ناونانی ناوچە و عەشیرەتەکە بە باڵەک، لایەنی کارگێڕی و پێکهاتەی هۆزایەتی ناوچەکە، ڕۆڵ و هەڵوێستی خەڵکی باڵەکایەتی لە ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانی (1914-1918) و کاتی دەسەڵاتی ئینگلیز و دووبارە هاتنەوەی تورکەکان بۆ ناوچەکە و بەشدارییان لە حکومەتی ئێراقدا، لە شۆڕشە کوردییەکانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی ساڵی (1961) دەکات.
بەشی دووەمی باسی ڕووداوەکانی سەرەتایی شۆڕش لە باڵەکایەتی و ڕزگارکردنی و بوونی بە بنکەی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە چوار تەوەر پێکهاتووە کە باس لە باڵەکایەتی لە ماوەی نێوان هەندێک لە هۆزەکانی کوردستان و حکومەتی ئێراقی و ڕاپەڕینی خەڵکی ناوچەکە لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوول، هەڵوێستی سوپا و بەکرێگیراوان دوای شکستی ڕاپەڕینەکە لە ناوچەی باڵەکایەتی تا ڕزگارکردنی لە ساڵی 1962، ڕزگارکردنی باڵەکایەتی لە ساڵی 1962 و گرنگترین جموجۆڵە سەربازییەکان بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە، بوونی ناوچەکە بە بنکەی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول و گرنگترین هۆکارەکان کە بوونە هۆی هەڵبژاردنی ناوچەکە و بنکە و بارەگا سیاسی و سەربازی و خزمەتگوزارییەکانی شۆڕش لە ناوچەی باڵەکایەتی دەکات.
بەشی سێیەمی باس لە پێگەی باڵەکایەتی و ڕۆڵی خەڵکەکەی لە شۆڕش و کاریگەرییەکانی شۆڕش لەسەر ناوچەکە دەکات و لە پێنج تەوەر پێکهاتووە کە باس لە پێگەی سیاسی و سەربازی و ئابووری لەنێوان ساڵانی (1961-1975) ، ڕۆڵی خەڵکی باڵەکایەتی لە ڕووی پێشوازی و هاوکاری و وەک پێشمەرگە، بارودۆخی خەڵکی سڤیل لە ماوەی شۆڕشدا و کاریگەرییەکانی شۆڕش لەسەر ناوچەکە دەکات. [1]