بابەت: ڕانانی پەرتووک
ناونیشان: پەرتووکی #مجلس قيادة ثورة أيلول في کوردستان - العراق#
ئامادەکرنی ماڵپەڕی پارتی پیدیا
ئەم پەرتووکە ژمارەی 1ی زنجیرە پەرتووکەکانی (60 ساڵیا شۆڕەشا ئەیلوولێ (1961-1975) ) ە، سێ پێشەکی لەخۆ دەگرێت، کە پێشەکییەک لە نووسینی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی و پێشەکی توێژەر و پێشەکی چاپی دووەم لە نووسینی نووسەرە، لە پێنج بەش و پاشکۆ و وێنەکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی پەرتووکەکە باسی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی لە کوردستانی ئێراق نێوان ساڵانی (1958-1964) دەکات کە ڕەوشی سیاسی لە کوردستان لە 14ی تەموزی 1958 تا 18ی تشیرینی دووەمی 1963، پێشهاتە سیاسییەکان لە کوردستان لە ئەنجامی کودەتای 18ی تشرینی دووەمی 1963ە.
بەشی دووەمی لە بارەی بارودۆخی پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی ئێراقە کە چوار باس دەگرێتە خۆی، کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجوومەن و بەرچاوترین ڕووداوەکانی ئەم دانیشتنە، کاردانەوەی لایەنە کوردییەکانە سەبارەت بە پێکهێنانی ئەنجوومەن، هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێکخراوە پیشەییی و جەماوەرییەکانە لەبارەی پێکهێنانی ئەنجوومەن، بەیاننامە و بڵاوکراوە سەرەتاییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش.
بەشی سێیەمی باسی پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لە کوردستان لەنێوان ساڵانی (1965-1970) کراوە و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باس لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستان و تێکچوونی بارودۆخ لە ئەنجامی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نیسانی 1965، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستان و پێشهاتە سیاسییەکان لە کوردستان دوای کودەتای 17ی تەموزی 1968، کۆتایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستان دەکات.
بەشی چوارەمی باسی چالاکییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و جموجۆڵە ناوخۆییەکان دەکات لە بارەی ڕێکخستنی بەڕێوەبەرایەتییەکان و کاروبارە داراییەکان، تەندرووستی، پەروەردە و فێرکردن، کێشەی زەویوزار و بارودۆخی جوتیاران، پێشخستنی دادوەریی، کاروباری پێشمەرگە، بواری کۆمەڵایەتی.
بەشی پێنجەمی ئەم پەرتووکە باسی چالاکییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بۆ پشگیریکردنی شۆڕشی کورد لە کوردستان دەکات، کە چوار باس لەخۆ دەگرێت لەبارەی هەوڵە دەرەکییەکانی ئەنجوومەن تا کاتی بەرپابوونی شەڕ لە کوردستان ساڵی 1965، گەشتی عیسمەت شەریف وانلی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لێکەوتەکانی، چالاکییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەن تا ساڵی 1966، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستان و چالاکییە دەرەکییەکانی تا ساڵی 1970. [1]