ناونیشانی پەڕتووک: پێشهاتە سیاسییەکانی دەڤەری بارزان لە ماوەی ساڵانی - 1902-1932
ناوی نووسەر: #مستەفا محەمەد کەریم#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە لە پێشەکیەک و شیکردنەوەی سەرچاوەکان و چوار بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی لە سێ تەوەر پێکدێت کە باسی هەڵکەوتەی جوگرافی و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ناوچەی بارزان دەکات.
بەشی دووەمی چوار تەوەر لەخۆ دەگرێت، باسی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی شێخانی بارزان و کوورتەیەکی مێژوویی ژیانی شێخ عەبدولسەلامی دووەم و پەیوەندی شێخ عەبدولسەلام لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان دەکات.
بەشی سێیەمی ئەم پەرتووکە کە لە سێ تەوەر پێکهاتووه، باسی کودەتای 1908ی ئیتیحاد و تەرەقی و لەشکرکێشی ئیتیحادییەکان بۆ سەر دەڤەری بارزان و سێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەکات.
بەشی چوارەمی پێنج تەوەرە و باس لە ڕەوشی سیاسی باشووری کوردستان پێش شۆڕشی یەکەمی بارزان و ژیان و خەباتی شێخ ئەحمەد بەر لە هەڵگیرسانی شۆڕشی یەکەمی بارزان، هەوڵە سیاسی و سەربازییەکان بۆ لاوازکردنی پێگەی شێخی بارزان و ڕەوشی بارزان لە 9 تا 12ی کانوونی دووەمی ساڵی 1931، خامۆشکردنی شۆڕشی یەکەمی بارزان و دەرئەنجامەکانی دەکات. [1]