لە ساڵی 1964 لە گەڕەکی ئیسکان لەلایەن چەند گەنجێک تیپێکی تۆپی پێ درووست کرا بەناوی تیپی ئیسکان.
لەمانگی 11-1965 ز شەهیدی سەرکردە #جەمال عەلی باپیر# وەک ڕاهێنەر و یاریزان پەیوەندی کرد بە تیپەکەوە .
لە ساڵی 1967 ز بە بیرۆکەی شەهید جەمال عەلی باپیر ناوی تیپەکە گۆڕدرا بۆ تیپی یەکگرتووی #کەمال سەلیم#.
دوای ئەوەی شەهید جەمال بوو بە یاریزان تیپەکە زۆر پێشکەوت و بەهێز بوو، چەندین یاریزان کە زۆر بەتوانا و چالاک بوون پەیوەندییان کرد بە تیپەکەوە بەشی زۆری یاریزانی ئەم تیپە ڕاکێشان بۆ یانەی سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی لە 1970_1976 میوانداری زۆری لە تیپە بەهێزەکانی بەغدا کرد و ئەنجامی باشی بە دەست ھێنا.
لە ساڵی 1983 ز تیپی کەمال سەلیم لە گەڕەکی مەجید بەگ یاریگایەکی درووست کرد کە بەهەوڵی ئەندازیار کاک حەمید سەلیم کە ئەو کاتە بەڕێوەبەری ئەشغاڵی سلێمانی بوو کە ئێستا لە یاریگای زانکۆی سلێمانییە، هەروەها حکوومەتی بەعس ویستی ناوی بگۆڕێت بەڵام بۆی نەچووە سەر .
بە هەوڵ و کۆششی ئەندامە دێرینەکانی تیپەکە توانیان بیکەن بە یانە لە ساڵی 1994ز مۆڵەتی بۆ وەربگرن بەشداری کرد لە خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ.
تیپی بالەی کچان کە زۆر بە هێز بوون .
باسکەی کوڕان و کچان پاسکیل سواری کە لە هەڵبژاردەی ئێراق بوون .
بەڵام بەداخەوە ساڵی 2008ز بە زۆرەملێ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەو کاتە بەڕێز #مەلا بەختیار# بڕیار درا تێکەڵ بکرێت لەگەڵ یانەی ئەزمەڕ و گۆڕینی ناوی کەمال سەلیم .
ناوی ئەزمەڕ و کەمال سەلیم سڕایەوە بۆ یانەی نەورۆز کە ئیدارەکەی 5 ئەندام لە کەمال سەلیم و 5 ئەندام لە ئەزمەڕ بەڵام پاشان لە ڕێگەی فرت و فێڵ توانیان ئەندامانی کەمال سەلیم دەربکەن
ئەندامە کۆنەکانی تیپی کەمال سەلیم تاکو ئێستاش 2023 شانازی بەوەوە دەکەن ڕۆژێک لە ڕۆژان یاریزانی ئەو یانەیە بوون.[1]