ناونیشانی چیرۆک: پێڵاوی منداڵەکانم
ناوی نووسەر: چارلز وایلز
ناوی وەرگێڕ: د. #ھەڤین کەمال شا محەمەد#
کاتێک منداڵبووم
کە باوکم دەھاتەوە ماڵێ ھەموو ڕۆژێک
دەیقیژاند: چەندجار دەبێت بە تۆ بڵێم؟
پێڵاوەکانت لە دوور دابنێ!
ھەرگیز ڕۆژێک پێی نەگوتم خۆشمدەوێت.
ئێستا ڕۆژانە کە دەڕۆمەوە بۆ ماڵ،
پێڵاوی منداڵەکانم پەرش و بڵاو کەوتوون لەسەر زەوی.
منیش وەک ئەو دەقیژێنم بەسەریاندا،
ئاخر ڕۆژە درێژەکانی کار سەر لە ئارامیت تێکدەدەن.
بەڵام بڕێکجار دێتەوە یادم
کاتێک پێڵاوێک دەبینم لەسەر ئەوی دی،
بانگیان دەکەم و دەڵێم:
خۆشمدەوێن!
کەمێک سەریاندەسوڕمێت و سەیرێکی یەکتریدەکەن
ئێمەش خۆشماندەوێت باوکە. یەکێکیان بەشەرمەوە دەڵێت.
دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ تەماشاکردنی تیڤی یاخود خواردن
یان گەمەکردن بە شەمەندەفەرەکان
پێڵاوەکانیان ڕێکدەخەم.
ھەرگیز من بە باوکمم نەگوت کە من خۆشم ویستووە!
تێبینی: لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە کۆمەڵگایەکی باوک سالار و پیاوسالارە، باوکەکان شەرم دەکەن هەست و سۆزییان بۆ منداڵەکانیان دەرببڕن و بەلاوازی دادەنێن، بۆیە منداڵ هەمیشە لە دایکیەوە نزیکترە وەک لە باوکی.
ئەوەی من تێبینیم کردووە و زۆریشم لەسەری خوێندۆتەوە، ئەو ئافرەتانەی یاخوود تەنانەت ئەو پیاوانەی کە خاوەنی باوکێکی میهرەبان بوون و بە هەست و سۆز ەوە مامەڵەیان لەگەڵکردوون و تووند و تیژ نەبوون لەگەڵیان و نەیانهێشتووە دیوارێک لە ترس درووست بێت لەنێوان خۆیان و جگەرگۆشەکانیان، کەسانێکن زیاتر بەهێزن لەبەرانبەر ژیان و زیاتر متمانەیان بە خۆیانە و دەتوانن سوودی زیاتر بە کۆمەڵگاکەیان ببەخشن. بەپێچەوانەوە ئەوانەی خاوەنی باوکی دڵڕەق و تووند و تیژن تا ماون باجی هەڵەی باوکیان دەدەن لە ژیانیاندا.
باوکان، هەوڵبدەن جاروبار منداڵەکانتان لە ئامێز بگرن و پێیان بڵێن: خۆشماندەوێن!
ئەو وشە سادە و ساکارە بۆی هەیە هەموو ئاڕاستەی ژیانیان بگۆڕێت. [1]