ناو: قارەمان
نازناو: کەریمی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: #30-10-2022#
شوێنی دەستبەسەرکردن: بازگەی بێستوون
$ژیاننامە$
قارەمان کەریمی، پارێزەری پلەیەکی شاری #پاوە#، لە ڕۆژی 30-10-2022 کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی کاتێک لە شاری #تاران#ەوە دەگەڕایەوە بۆ شاری پاوە لە بازگەی ڕێگای بێستوون، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر دەستبەسەر دەکرێت. قارەمان کەریمی یەکێکە لەو پارێزەرانەی، کە پارێزەری زۆرێک لە بەندکراوە سیاسییەکانی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، کە پاش کوشتنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی ئێرانی داگیرکەر، تەواوی کار و چالاکییەکانی پەیوەست کردبوو بە شۆڕشی ژیناوە. [1]