بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی لە #کەرکووک# ڕایگەیاند، بڕیار دراوە کە لەم نزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ #بەغدا# کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێبکرێن.
مەسعود مەلا پەروێز، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کەرکووک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی: دۆخی کەرکووک تا ئێستاش #01-02-2023# لە بە سەربازیکردنی بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەم نزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێبکرێن.
هەروەها وتیشی: یەکێک لەوانە دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و چیتر بەسەربازی نەکرێت و هێزەکان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بتوانین بەئازادی کاری سیاسیی خۆمان بکەین.
لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک چۆڵکردووە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئێراقی تێیدایە و پێشتر پارتی، دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک و دەرچوونی ئەو هێزانەی لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە هاتونەتە کەرکووک و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک، کردبووە مەرجی گەڕانەوەی بۆ کەرکووک. [1]