$ئەو نیشانانەی ئاماژە بەوەدەکەن کێشە لە چاوی منداڵەکەت هەیە$
1- هەردوو چاو یان یەک چاوی منداڵەکە دەسوڕێتەوە بەرەو ناوەوە و یاخود دەرەوه.
2- چاوی منداڵەکەت بەدوای یاری ناکەوێت و سەرنجی لەسەر جوڵەکەی نییە کە لە بەردەمیدا دەجوڵێت لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە.
3- وادەردەکەوێت چاوی منداڵەکەت زۆر هەڵبەز و دابەز بکات.
4- وادەردەکەوێت منداڵەکەت بە بەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێک سەیری شتەکان دەکات.
5- نیشانەی داخستنی بۆڕیەکانی فرمێسک یان هەوکردنی لەسەر دەردەکەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسکی بەردەوامی لە خۆدەگرێت لەگەڵ سووربوونەوەی و چیق (ڕیپۆق) کردن کە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
6- هەبوونی هەستیاری زۆر و داخستنی چاو بەرانبەر ڕووناکی.
7- زۆر گەورەبوونی ڕەشێنەی چاو، یاخوت هەبوونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلەی چاوی.
دکتۆر ئاری ساڵەیی
پسپۆری چاو. [1]