بیبەری تون دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین و ڤیتامین C و دژە ئۆکسانەکان، سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندرووستی جەستە، دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک سوودەکانی بڵاوکردووەتەوە.
1- بەهێزکردنی تەندرووستی چاو و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی چاو، کە لەگەڵ چونە تەمەنەوە زیاد دەکات وەک کێشەکانی لێڵ بوون و تاریک بوونی هاوێنەی چاو.
2- یارمەتیی دانی دابەزینی کێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی چونکە، ماددەی کاپسیسینی تێدایە کە ڕێژەی سووتانی چەوری زیاد دەکات لە جەستە لە ڕێگای بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای لەش، وە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە، بەهۆی تامە تیژ و تونەکەوەیەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزوی خواردن.
3- پاراستن و بەهێزکردنی تەندرووستی پێست و جوان کردنی ڕوخسار، ڕێگری کردن لە چرچولۆچی و زوو پیربوونی پێست و هاندانی زیاتر درووست بوونی کۆلاجین و چارەسەری زیپکە.
4- چارەسەری شەقیقە؛ بەهۆی بوونی ماددەی کاپسیسینەوە.
5- خۆپاراستن لە شێرپەنجە؛ ماددەی کاپسیسین ڕێگە دەگرێت لە دابەش بوون و گەشەی خانە شێرپەنجەیەکان.
6- کەمکردنەوەی ئازار و یارمەتیی دانی چارەسەری سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان.
7- چارەسەری قەبزی.
8- زوو چاک بوونەوە لە پەتا و هەڵامەت.
9- بەهێزکردنی موەکانی قژ و جوانترکردنی ڕەنگ و بریقەی قژ.
10- باش کردنی مەزاج. [1]