بەرەو با میز ئەکا.
بە ناکەسێک یان دەغەڵێک دەوترێت کە هیچ ڕێسا و یاسایەک نەزانێت، یان پەیوەست نەبێت بە هیچ داب و نەریتێکی کۆمەڵگەوە، بە ئارەزووی خۆی ڕەفتار و کردار ئەنجامبدات، بێ ئەوەی گوێبدات بەوەی ئەو ڕەفتار و کردارانەی ئەنجامیدەدات، دەبێتە هۆی لەکە و ناشرینی لەسەر شانی.[1]
میز: پاشەڕۆیەکی شلەیە لەڕێگەی ئەندامی زاوزێوە فڕیدەدرێتە دەرەوەی جەستە، میزکردن: کردارێکی فسیۆلۆجییە و هەموو زیندەوەر و گیانلەبەرێک و مرۆڤێک دەیکات، میز لە ئەدەبیاتی کوردی وەکوو سوکی و بێ ڕێزی شیخ ڕەزای تاڵەبانی وەسفی چایەکەی شێخ غەفووری مامی دەکات و دەڵێت: چایەکەی مامە غەفوورم زەردە وەک میزی نەخۆش...تاد، چویتە ناو ئیدیۆمەوە و وەکوو کەرمیزە، ئەگەر میز بە شتێک دابکرێت دیارە ئه و شتە بێ کەڵک و بێخێرە و هەر بۆ ئەوە باشە میزی پێدا بکەیت، وەکوو چۆن دکتۆر #فەرهاد پیرباڵ# لەناو بازاڕی هەولێرێ دەیگۆت: میز بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەکەم، لێرەدا ئه و ئیدیۆمەش بەکارهاتووە کە کەسێکی ڕەمەکی و خەڵکی ڕەشۆکی، کارێک ی وەکوو ڕووبەڕووبونەوە بەرامبەر ئاغا و دەرەبەگ و کێخوا و دەسەڵاتێکی زۆردار ئەنجام بدات و بۆی دەرنەهێنێت و کاری لەنگ بکات بەگرفتارییەوە دەڵێت: میزم ڕوو لە با کردووە.[2]