بە ڕێویان وت: کێ شاهێدتە؟ وتی: کلکم.
ڕێوی لە کوێستانی وڵاتی کوردەواردا هەیە، بە ئاژەڵێکی فێڵباز و تەڵەکەباز ناسراوە. ئەم پەندە کاتێک بەکاردێ کە کەسێک کەتنێکی کردبێ یان کارێکی نەشیاو و نابەجێی ئەنجامدابێت، لەگەڵ ئەوەدا بەسەریدا ساغبووبێتەوە، خۆی لێبێبەری بکات و تەنیا خۆی شاهیدیی بێبەریبوون بۆ خۆی بدات.[1]