بەرت با بێت و پشتت کەندەڵان.
ئەم پەندەک نزایەکە قوورس و گەورەیە کە لە کەسێک دەکرێت کە حەزی پێنەکەی. واتە: لەناو کۆمەڵگەدا هەموو کەسێک بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی، پەیوەیدن لەگەڵ دەوروبەریدا هەیە، هەندێکجار لەناو پەیوەندییەکاندا کەسانێک دڵ دەیەشێنن، یان کارێکی ناخوازراو ئەنجامدەدەن کە لە دەرەوەی سنووری نەریت و بەها مرۆییەکانە. ئەم نزایە لەو کەسانە دەکرێت، بەرت با بێت واتە: لە پێشەوە دوژمن هێرشت بۆ بێنێت، پشتت کەندەڵان، واتە: پشتت بەتاڵ بێت و پشتت بە کەس قایم نەبێت.[1]