#لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هیوای بە بڕیارەکەی دادگای #هەولێر# هەیە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە هەنگاوە یاساییەکانی داهاتووی بنێت.
ناوبراو هیوایەکی زۆری بە بڕیارەکەی داگای هەولێر هەیە و پێیوایە کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر کێشەکانی یەکێتی نیشتمانی.
لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت ئەو بڕیارە بکاتە بنەمای هەنگاوە یاساییەکانی داهاتووی، لەو ڕێگەیەشەوە تانە لەو بڕیارانە بدات، لە ڕابردوو لە #سلێمانی# و #بەغدا# لە دژی دراون.
لاهور شێخ جەنگی پێیوایە، لە ئێستا #02-02-2023# دا تەنیا ڕێگەی یاسایی دەتوانێت مافەکانی بۆ بەدەستبهێنێتەوە، بەو پێیەی ئەو هەنگاوە گرژی بەدوای خۆی ناهێنێت. [1]