پارتی، بۆ کۆمەڵ و یەکگرتوو:
ئەگەر ئێمە هەرچی داواکاری یەکێتی هەیە جێبەجێی بکەین، ئەوان هەر بیانوو دەدۆزنەوە و بیر لە مەرجی نوێ دەکەنەوە بۆ هەڵبژاردن.
ڕۆژی #31-01-2023#، وەفدێکی باڵای #پارتی دیموکراتی کوردستان#، سەردانی مەکتەبی سیاسی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#یان کرد لە #هەولێر#...
بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی نێوان حیزبەکەیان و یەکێتی ئەوەیان بە بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە گوتووە کە یەکێتی بە دوای بیانوودا دەگەڕێت. چونکە پارتی پێی وایە ئەگەر هەرچی داواکاری یەکێتی هەیە جێبەجێی بکەن ئەوا یەکێتی بیانووی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بەرپرسانی پارتی داوای ئەوەیان لە بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە ئیسلامییە کردووە کە هاوکاریان بن لە فشار خستنە سەر #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا 2023 هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و جارێکی دیکە تەمەنی پەڕڵەمان درێژنەکەنەوە. [1]