بەڕووی دەمی بزنە.
لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: کابرایەک ئەیبیستێ ئەگەر بزن بەڕوو بخوات، زۆر زوو قەڵەو ئەبێ، ئەمیش بزنە لاتێکی ئەبێ، هەموو ڕۆژێ بەڕوو دەکات بەدەمیەوە و دەست لە پشتی ئەدا، بزانێت قەڵەوبووە! بۆ کەسێک بەکاردێ کە چاوەڕوانی ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی خۆی بکات، زۆر بەزوویی. [1]