ناو: شاجوان
ناوی باوک: محەمەد کوخە
ساڵی لەدایکبوون: 1998
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #چوارقوڕنە#ی شارۆچکەی #ڕانیە#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1998 لە چوارقورنە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە چوارقوڕنە تەواوکردووە.
ساڵی 2016 لە بەشی ئینگلیزیی #زانکۆی کۆیە# وەرگیراوە و ساڵی 2020 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ئینگلیزیی زانکۆی کۆیە وەرگرتووە. ئێستا مامۆستایە لە قوتابخانەی فامی ناحکوومی لە سنووری پەروەردەی ڕانییە.
خاوەنی وتاری پەروەردەییە لە گۆڤار و پێگە ئەلیکتڕۆنییەکان و پەڕتووکی «فیدباک»یش یەکەمین پەڕتووکی بڵاوکراوەیەتی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە. [1]