ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی بوونی خاڵی سپی لە نینۆک دا و شێوازی چارەسەرکردنی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
بوونی خاڵی سپی لە ناو نینۆک دا حاڵەتێکی باوە و زۆربەی جاریش کێشەیەکی تەندرووستی ترسناک نییە ، ڕەنگە هەندێ جار بۆ ماوەیەکی کورت دەرکەوێت و بێ چارەسەر نەمێنێت؛ بەڵام دووبارەبوونەوەی یان مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ پێویستی بە چارەسەر هەیە.
$گرنگترین هۆکارەکانی بوونی خاڵی سپی لە ناو نینۆک دا ئەمانەن:$
1- کەمی ڤیتامین و کانزاکان: کەمی ڤیتامین (بی 12) و کەمی زنک و کالسێوم و ئاسن.
2- حەساسیەت: بە بۆیەی نینۆک ، ماددەی لابردنی بۆیەی نینۆک ، بەکارهێنانی نینۆکی درووستکراو ، گازگرتن لە نینۆک و پەنجە مژین.
3- بەرکەوتنی زەبر بە نینۆک: بەرکەوتنی نینۆک بەر مێز و دیوار یان کەوتنی بە ژێر دەرگاوە: دوای زیاتر لە چوار هەفتە دەرئەکەێت.
4- هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی.
5- هەوکردن بەهۆی کەڕووەوە (فتریات)
6- هەندێ نەخۆشی درێژخایەن: وەک وەستانی گورچیلە ، نەخۆشی دڵ ، هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان ، ئێکزیما ، نەخۆشی سەدەفی ، شەکرە و غودەی ژەهراوی (غوودەی سام)
7- ژەهراوی بوون بە کانزا قورسەکان: وەک زەرنیخ.
8- چارەسەری کیمیاوی و حەپ و شروبی بەکتریم.
$چارەسەرکردنی:$
1- دەستنیشانکردنی هۆکاری درووست بوونی و چارەسەرکردنی بەپێ حاڵەتەکە.
2- باشترین جۆری ئەو خۆراکانەی بۆ ئەم حاڵەتە ئەمانەن:
گێزەر و برۆکلی و سپێناخ و مەعدەنووس و کەرەووز و سیر و تەماتە.
3- قەیسی وشککراو ، کێوی ، شلیک ، مزرەمەنی یەکان وەک پرتەقاڵ و نارنج و لالەنگی ، توو و تووتڕک ، ئۆڤۆگاۆ 0
شیر و بەرهەمەکانی ، هێلکە ، قارچک ، ماسی سەلموون و تونە.
4- پاقلەمەنی یەکان بە تایبەتی نیسک ، برنجی بۆر ، گۆشتی قەل ، گۆشتی بێ چەوری.
5- بادەم و گوێز.
6- خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان. [1]