ناو: ئازاد
ناوی باوک: #سابیر عەلی ئیبراهیم#
ساڵی لەدایکبوون: 1972
ڕۆژی شەهیدبوون: #12-04-2003#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: حەویجە (گوڵاڵە) - #کەرکووک#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1972 لە گوندی دووشیوان لەدایک بووە، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی تەواوکردووە، بەهۆی بارودۆخی سیاسی و بەشداری شۆڕس و ژیانی پێشمەرگایەتی خێزانەکەیان ناتوانێت بەردەوامی بە خوێندن بدات. لە ساڵی 1991 دەبێتە پێشمەرگە ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەوری کارایان دەبێت لە ڕاپەڕینی ئازرای ساڵی 1991 و ئازادکردنی شاری هەولێرو کەرکووک. لە ساڵی 1994 بەهۆی ئازایی ولێهاتووی دەکرێتە سەرپەل و دواتر پلەکەی بەرز دەکرێتەوەو دەکرێت بە سەر لق لە سوپای دووی (پ.د.ک) . دواجار دەکرێت یاریدەدەری فەوج، تا فەرماندەی فەوج. شەهید بەشداری لەزۆر لەداستان وشەڕەکانی پاراستنی کوردستان کردووە. دوو جار بەسەختی برینداربووە لە ساڵی 1995 شەڕی کەسنەزان، لە ڕێککەوتی (13-10- 1997) لە شەقڵاوە لە دۆڵی ئاقووبان. بەشداری لە پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراقدا کردووە لە ئازادکردنی شارۆچکەی دیبەگەو دووبزو پردێ. دواجار لە ڕێککەوتی (12-4-2003) لە کاتی ئازاد کردنی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی حەویجە سەر بە شاری کەرکووک لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە شەهید دەبێت و دەچێتە ڕیزی کاروانی نەمران، شەهید ئازاد دەبێتە چوارەم شەهیدی خێزانەکەیان شەهیدان: قادر عەلکە - مامی، سابیر عەلکە - باوکی، ڕەشید عەلکە - مامی. [1]