ناو: فاتیمە
نازناو: بەیگ پوور
شوێنی دەستبەسەرکردن: دێهلۆڕان - #ئیلام#
$ژیاننامە$
فاتیمە بەیگ پوور، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شارۆچکەی دێهلۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دژ بە کوشتنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) ، لە سەرەتاکانی مانگی 11ی ساڵی 2022 لەگەڵ خوشکەکەی #گوڵناز بەیگ پوور#، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر دەستبەسەر دەکرێن. پاش دەستبەسەر کردنی فاتیمە بەیگ پوور، دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکان سزای 5 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاند. [1]